بەرگریی شارستانیی سووریا بۆ ئاڤا: دەیان هەزار زیندانیکراو بێسەروشوێنن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کانوونی یەکەم

دیمەنی گرتووخانەی سیدانایا لە ڕییفی دیمەشق، وێنە: سکای نیوز
ئاڤا نیوز
دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد گەڕان بۆ ئاشکراکردنی ئەو هەزاران زیندانیکراوە بەردەوامە کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا دەستگیرکرابوون، بەرگریی شارستانی ئەو وڵاتەش دەڵێت، دەیان هەزار زیندانیکراو بێسەروشوێنن و لەهیچ شوێنێک بۆیان نادۆزرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیندانی سیدنایا لە سووریا بە یەکێک لە زیندانە هەرە مەترسیدارەکانی دەسەڵاتی ئەسەد دەناسرا، دەیان هەزار کەسی تێدا زیندانیکراوە و لە سێدارەدراون، دوای چەند ڕۆێکیش گەڕان تەنیا سەدان کەس دۆزراونەتەوە و ڕزگارکراون.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد یازجی، ئەندامی کارگێڕی بەرگریی شارستانیی سووریا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "دەیان هەزار زیندانیکراو لە زیندانەکانی ڕژێمی ئەسەد بێ سەروشوێنن و تائێستا چارەنووسیان نادیارە، نازانین ئەوانە هەموویان لەناوبراون یان بۆ شوێنی دیکە گوازراونەتەوە".
بەوتەی ئەو ئەندامەی بەرگریی شارستانیی سووریا، زیاتر ئەوانەی لە زیندانی سیدنایا بوون چارەنووسیان نادیارە، لە گەڕانیشدا بەناو زیندانەکەدا دەرکەوتووە کە هیچ شوێنێکی نهێنی لەناو زیندانەکەدا بوونی نەبووە.
باکگراوند: ڕۆژی 8-12-2024 چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە ناو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی ئەسەد هێنا، دوای ئەوە بە هەزاران زیندانی لە گرتووخانەکانی ئەسەد ئازادکران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە