ڕۆژنامەنووسێکی دیاری سووریا: ئیسرائیل بەڵگەنامەکانی سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی گواستەوە وڵاتەکەی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کانوونی یەکەم

ساتی بۆردوومانکردنی جبەخانەیەکی سوپای سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەنووسێکی دیاری سووریا ڕایدەگەیەنێت تا هێزەكانی تەحریرولشام گەیشتنە دیمەشق، ئیسرائیل سەرجەم بەڵگەنامە نووسراو و دیجیتاڵییە نهێنییەكانی سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی گواستەوە وڵاتەکەی.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 08-12-2024، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا و كەوتنی حكومەتەكەی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند، ئەوەی جێی سەرنج بوو چەندین بەڵگەنامەی ئەمنیی، هەواڵگریی، سیاسی و سەربازیی 53 ساڵی حكومڕانی بنەماڵەی ئەسەد نەدۆزرایەوە و شوێن بزربوو.
لێدوانی فەرمی: جەمیل ئەلحەسەن، ڕۆژنامەنووسی سەر بە بەرەی تەحریرولشام لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی فەیسبووک ڕایگەیاند، "تا هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشق، ئیسڕائیل هەموو بەڵگەنامە نووسراو و دیجیتاڵییە ئەمنیی، هەواڵگریی، سیاسی و سەربازی دەیان ساڵەی حكومڕانی سووریای گواستەوە وڵاتەکەی خۆی".
گۆشەیەكی دیكە: دوای ڕووخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل بۆردوومانی چڕی بۆ سەر ناوچەكانی باشووری دیمەشق دەستپێكردووە و پتر لە 300 هێرشی ئەنجامداوە، كە بەگوێرەی زانیارییەكان ئیسرائیل زیاتر جبەخانەكانی سوپای سووریا بەئامانج دەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات