تاڵیبان نمایشی سەربازی بە چەک و كەرەستە سەربازییە بەجێماوەكانی ئەمریكا دەکات
- جیهان
- 15 کانوونی یەکەم

ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئەمریکا بەدەست چەکدارانی تاڵیبانەوە - وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
تاڵیبان نمایشی سەربازی بە چەكە قورس و ئۆتۆمبێلە سەربازییە بەجێماوەكانی ئەمریكا دەکات كە بەهاكەی 7 ملیار دۆلار دەبێت.
وێنە گەورەكە: دوای جێهێشتنی ئەفغانستان لە 30-08-2021، نزیكەی 70%ـی ئەو چەک و كەلوپەلە سەربازییانەی ئەمریكا بە حكومەتەكەی 'ئەشرەف غەنی' دابوو، لە فڕۆكەخانەی سەربازیی 'حامد كارەزای' جێمابوو، دواتر كەوتە دەستی بزووتنەوەی تاڵیبان و بەهاكەی بە 7 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی 'ئێكس' بڵاوكراوەتەوە، بزووتنەوەی تاڵیبان چەک و كەلوپەلی سەربازیی ئەمریكی بە بەهای 7 ملیار دۆلار نمایش دەكات.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لە وڵاتانی جیهان نیگەرانن لەوەی تاڵیبان فرۆكەی بێفرۆكەوانی ئەمریكی و چەكە قورسەكان بۆ دروستكردنی گرژی و بەرژەوەندیی تایبەت بەكاربهێنێت.
باكگراوند: دوای جێهێشتنی ئەفغانستان، 80 فرۆكەی ئەمریكی و 42 هەزار پارچە چەكی سووک و مامناوەند و سەدان كامێری حەراری و ئامێری GPS دیاریكردنی شوێنی جوگرافی كەوتنە دەست هێزەكانی بزووتنەوەی تاڵیبان كە حكومڕانی ئەو وڵاتەیان گرتە دەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت و وەڵامی جددیمان دەبێت
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت