حکومەتی عێراق: بەزووترین کات مووچەی مانگی 11 و 430 ملیارەکە دەنێرین
- بزنس
- 15 کانوونی یەکەم

وێنەی 25 هەزار دیناری عێراقی و ئاڵای عێراق، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیێنی، لەمڕۆوە هەنگاوەکانی ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی 11 دەستپێدەکەن و بەزووترین کاتیش 430 ملیار دینارەکە ڕەوانە دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەبارەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆبووەوە، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش لە بەرژوەندیی مووچەخۆران کۆتاییهات، ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی 11.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق هەردوولا لەسەر پێنج خاڵ ڕێککەوتوون:
یەکەم: ناردنی شاندێکی هونەری لە فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی هاوکاریکردنیان بۆ هەموارکردنەوەی خشتەی مانگانەی پەیوەست بە خەرجییەکانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.
دووەم: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران {محەممەد شیاع سوودانی}، لە ئەمڕۆوە فەرمانگەی ژمێریاریی ڕێکاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی 11.
سێیەم: گواستنەوەی پارە دەکرێت بۆ چارەسەری شایستەی دارایی خانەنشینان کە بڕەکەی 430 ملیار دینارە، ئەویش بەگوێرەی یاسای بودجە و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران {سوودانی}.
چوارەم: هەموو تێبینییەکانی دیکەش بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی هونەری وەزاری لە ماوەی 10 ڕۆژدا چارەسەر دەکرێن، هاوکات پێداچوونەوەش بە لیژنەی ئەمری دیوانی ژمارە 24660 دەکرێت کە نوێنەری کوردستانیش لەو لیژنەیەدا بەشدارە.
پێنجەم: هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 کە لەلایەن فەرمانگەی ژمێریارییەوە بۆی ڕەوانە کراوە، پەیوەست بەوەی کە خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش بەگوێرەی یاسای خانەنشینی ساڵی 2019 مووچە وەربگرن، گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بەردەوام دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچه شاندێك سەردانی بهغدا دەکات
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار کردووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەکی خێرا لەبارەی دابەشکردنی مووچە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردی نوێ