وێنەی ئەو زانایانەی کە لەدوای ڕووخانی ئەسەد لە سووریا تیرۆرکراون
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی كوژرانی ژمارەیەك زانای سووری لە سەردەمی حكومڕانی تازەی سووریا، ترسی ئەوە هەیە هەمان سیناریۆی عێراقی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، لە سووریا دووبارە ببێتەوە، بەڵام دەردەكەوێت بڵاوبوونەوەی ئەمجۆرە هەواڵانە هیچ بنەمایێكی نییە و میدیای ئاراستەكراو بۆ شێواندنی ڕاستییەكان دەیروژێنێت.
وێنە گەورەكە: لەگەڵ ڕووخانی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد لە 8-12-2024، تادێت دەنگۆی كوژرانی زانایانی ئەو وڵاتە لە دیمەشق و شارەكانی دیكەی سووریا زیاتر دەبێت، وێنەی زاناكانیش تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕۆژانی هاتنە سەر حوكمی هێزەكانی تەحریرولشام، دەنگۆی كوژرانی دوو زانای بواری كیمیا، سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی شام لە دیمەشق، دوو زانای بواری مایكرۆبایۆلۆجی و زانایێكی بواری فیزیا و فەلەكناسی بڵاوبووەوە.
زانیاریی تایبەت: دوای بەدواداچوونێكی وردی ئاڤا بۆ ئەم بابەتە دەركەوتووە هەواڵی كوژرانی زانایان هیچ بنەمایێكی نییە و تەنها لەو پەیج و ماڵپەڕانە بڵاودەكرێنەوە كە نزیك لە دەسەڵاتی ڕووخاوی ئەسەدن، یاخود لەلایەن ئێران و گرووپ و لایەنەكانی سەر بەو وڵاتەوە پاڵپشتی و پشتیوانی دەكرێن.
پێدراوە ڕاستییەکان: دەركەوتووە ئەو وێنەیەی بەناوی "زەهرا حومسی" بڵاوكراوەتەوە؛ لە بنەڕەتدا وێنەی ئەو زانا سوورییە نییە، بەڵكو وێنەی زانایێكی دیكەی سووری-ئەمریكییە بەناوی "شادیە حەببال ریفاعی"، دوای بەدرۆخستنەوەی ئەو زانیارییەی ئەمجارە هەواڵی فەیكی كوژرانی شادی حەببال بڵاوبووەوە، بەڵام دەركەوت تەنانەت كوژرانی ئەو زانایەش ڕاست نییە و دروستكراوە.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی كوژرانی "حەمدی ئیسماعیل" كە بەڕەگەز میسرییە و پسپۆڕی بواری مایكرۆبایۆلۆجیە، هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی كوژرانی ئەو زانایانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات