وەزیری دەرەوەی عێراق: دۆخی سووریا ئاڵۆزە و داعش دەستی بە خۆ ڕێکخستنەوە کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کانوونی یەکەم

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق - ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی دۆخی سووریایان کرد و جەختیان لەسەر بەشداریی سەرجەم لایەنەکان لە حکومەتی نوێی سووریا کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی دۆخی سووریان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی فەرمی عێراق ڕایگەیاند: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە دۆخی سووریا ئاڵۆزە و گرووپە چەکدارە جیاوازەکان چەندین ناوچەیان کۆنترۆڵکردووە. هاوکات داعش بە سوود وەرگرتن لەو ئاژاوەگێڕییەی کە لە ئەنجامی ڕووخانی سوپای سووریا و کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دروستبووە، دەستی بە خۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی کردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: پاراستنی ئەو زیندانانەی کە سەدان ئەندام و سەرکردەی داعشیان تێدایە، هاوکات دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا بۆ کەمپی هۆل کە خێزان و ئەندامانی پێشووی ڕێکخراوەکەی تێیدایە بە پێویست و گرنگ زانی.
هاوکات، فوئاد حوسێن "بە پێویستی دەزانێت کە پارێزگاری لە کەمینە و پێکهاتەکانی سووریا بکرێت و بەشدارییان لە پڕۆسەی سیاسیدا مسۆگەر بکرێت و ناچار بە کۆچکردن نەکرێن".
لەلایەکی دیکە: گۆتێرێس گرنگی پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ گەلی سووریا بە پێویست زانی و نیگەرانی خۆشی لە ئەگەری گرژییەکانی نێوان هەندێک ڕێکخراو و گرووپە چەکدارەکان و یەپەگە، لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری سەرهەڵدانی ململانێ لە نێوانیاندا دەربڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 5 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی یادی مەولوود لە شاری هەولێر
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب