
ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئیدارەی گشتی تەحریرولشام
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع پەیوەندی گرووپەکەی لەگەڵ قاعیدە بە ڕابردوو ناوزەند دەکات و دەڵێت ئێستا هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ گرووپ و بەرەکانی دەرەوە نییە و کار بۆ سووریایەکی نوێ دەکەین.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2013 تاوەکو ساڵی 2016 گرووپی تەحریرولشام کە ئەوکات ناوی بەرەی نوسرە بوو پەیوەندی بە ڕێکخراوی قاعیدەوە هەبوو، دواتر لەو ڕێکخراوە جیابوونەوە و لەگەڵ گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دیکەی سووریا پەیوەندییان بەست و ساڵی 2017 ناوی گرووپەکەیان لە بەرەی نوسرەوە گۆڕی بۆ تەحریرولشام، دواتریش لە ڕۆژی 8-12-2024 تەحریرولشام بەهاوکاری گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دیکەی سووریا توانییان دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد لە سووریا بڕوخێنن و خۆیان دەسەڵاتی سووریا بگرنەدەست.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرکردەی گشتیی ئیدارەی سووریای نوێ، لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، ئێستا بەپێی بەرژەوەندی خەڵکی سووریا کاردەکەین و هیچ پەیوەندییەکمان بە گرووپ و بەرەکانی دەرەوە نەماوە و پەیوەندیشمان لەگەڵ قاعیدە بووە بەڕابردوو.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە عێراقیش، ئەحمەد شەرع دەڵێت، ڕەتیدەکەینەوە لە شەڕێکی عێراقدا بەشداریمان کردبێت کە شەڕەکە بەرەو مەزهەبیبوون هەنگاوی نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە