
دەنگدەرێكی ئیسرائیل- وێنە: AA
ئاڤا نیوز
بە بەشداری حەوت ملیۆن هاووڵاتی، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە ئیسرائیل لەگەڵ گرووپە چەکدارەکاندا لەشەڕدایە، بەڵام ئەمڕۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەستیپێکرد، حەوت ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 197 شارەوانی و 44 ئەنجوومەن و ناوچە هەڵبژاردن دەکەن.
بۆچی گرنگە: ئیسرائیل خۆی بە وڵاتێکی دیموکراسی ناودەبات، سەرەڕای ئەوەی لەشەردایە ، هەڵبژاردن بەڕێوەدەبات، وابڕیاربوو ئەم هەڵبژاردنە لە 31ی تشرینی یەکەم بکرێت، بەڵام بەهۆی هەڵگیرسانی شەرەکەوە دواخرا.
لێدوانی فەرمی: بێنی گانتس، سەرۆکی پارتی شین و سپی ڕایگەیاند: بڕۆن بۆ هەڵبژاردن و دەنگی خۆتان بدەن و چارەنوستان دیاری بکەن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبنی دەکرێت پارتەکەی نەتانیاهۆ لە شارە گەورەکانی وەک پایتەخت زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و لە شارە بچووکەکان و شارەکانی دیکەش پارتەکانی دیکە دەنگی شارەوانییەکان بباتەوە.
زانیاريی زیاتر: لەسەرجەم ئیسرائیل هەڵبژاردن ناکرێت، هەر شارێک 10 کیلۆمەتر نزیکبێت لە ناوچەی شەڕ لە سووریا و لوبنان و کەرتی غەززەوە لەبەر مەترسی شەڕ هەڵبژاردن ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە