شاندێکی ئەمریکا گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ تەحریرولشام کۆدەبنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
شاندێکی دیپلۆماسیی ئەمریکا سەردانی سووریایان کرد بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر داهاتووی ئەو وڵاتە بکەن. شاندەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێبەرانی تەحریرولشام کۆدەبنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە تەحریرولشام لە ناو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکادایە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، شاندەکە لەگەڵ گرووپە جیاوازەکانی سووریا و گرووپەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کۆدەبنەوە و بابەتەکانی پەیوەست بە سووریا تاوتوێ دەکەن, کە مەبەست لێی تاوتوێکردنی چۆنیەتی پاڵپشتیی ئەمریکایە بۆ لایەنە سوورییەکان.
لەلایەکی دیکە: پێشتر ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، خوازیاری ئەوەیە لە سەرتاسەری سووریا ئاگربەست لەئارادا بێت و هیچ پێکدادانێک لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا ڕوو نەدات.
ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: لە ساڵی 2011ـەوە ئەمە یەکەمین شاندی دیپلۆماسیی فەرمیی ئەمریکایە کە سەردانی سووریا دەکات. لە ناو شاندەکەدا هەر یەکە لە باربارا لیف، بەرپرسی باڵای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و دانیێڵ ڕوبینستین، دیپلۆماتکاری بە ئەزموونی ئەمریکا بۆ کاروباری وڵاتانی عەرەبی هەن کە کراوەتە بەرپرسی بەشداریی ئەمریکا لە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات