بەهۆکاری ئەمنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی شاندی ئەمریکا لە دیمەشق هەڵوەشێندرایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کانوونی یەکەم

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا
ئاڤا نیوز
شاندێکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی باربارا لیف، بەرپرسی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەنەوە و بەهۆکاری ئەمنی نەتوانرا کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیان ئەنجام بدەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندێکی ئەمریکا کە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەحمەد شەرع هاتبوونە دیمەشقی پایتەختی سووریا، بڕیاربوو کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازبکەن بەڵام بەهۆکاری ئەمنی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیان هەڵوەشاندەوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە شاندە ئەمریکییەکە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییەکەیان ئەنجام بدەن و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا بخەنەڕوو.
بەرپرسێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند:کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پلان بۆ داڕێژراوی شاندێکی دیپلۆماتکارانی ئەمریکی کە ڕۆژی هەینی سەردانی پایتەختی سوریایان کردبوو،"بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکان هەڵوەشایەوە".
ئەمەش بزانە: شاندەکە باربارا لیف، بەرپرسی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆ دەگرێت، کە لە دیمەشق بوو بۆ ئەوەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە، دوای لادانی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات