زیاتر لە 124 هەزار پەنابەری سووری لە تورکیا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کانوونی یەکەم

ئاوارەکانی سووریا لە تورکیا دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ئەو ئامارەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، تەنها لە ماوەی 14 ڕۆژدا زیاتر لە 124 هەزار و 325 پەنابەری سووری بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە سووریا.
وێنە گەورەکە: لە 8ی دیسەمبەرەوە لە دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، بەشێکی زۆری ئاوارە سوورییەکان کە بەهۆی سەرهەڵدانی شەڕەوە لە دوای ساڵی 2011 چوونەتە تورکیا، پەیتا پەیتا دەگەڕێنەوە خاکی خۆیان.
لێدوانی فەرمی: عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆنگرەی ئاکپارتی ڕایگەیاند، لە بەراوری 9-12-2024 ەوە زیاتر 124 هەزار و 325 سووری بە سەربەرزی و بە خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە سووریا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکیا وەک وڵاتێکی دراوسێی سووریا لە دوای تێکچوونی دۆخی سووریا پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆری کۆچبەری سووریی کرد، حکومەتی ئەو وڵاتە هەمیشە جەخت لەو دەکاتەوە کە لەو ماوەیەدا خزمەتێکی زۆریان بەوان کردووە و سوورییەکان بە ئارەزووی خۆیان دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
باکگراوند: لە دوای ساڵی 2011ەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی سووریی کە ژمارەیان دەگەیشتە نزیکەی سێ ملیۆن وەک پەنابەر ڕوویان لە تورکیا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات