
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە
ئاڤا نیوز
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ڕایدەگەیێنێت، یەپەگە لە داهاتووی سووریا جێی نابێتەوە و پێویستە چەكەكانیان ڕادەستی حكومەتی ڕاگوزەر بكەن، لەبارەی باكووری كوردستان و توركیاش دەڵێت: "دەم پارتی بووەتە داردەستی جەهەپە".
وێنە گەورەكە: سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا "مەهەپە" ئەمڕۆ یەكشەممە 22-12-2024، كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا، تێیدا تیشكی خستە سەر چەند پرسێكی گرنگی ناوچەكە و گرژییەكانی ئەمدواییەی نێوان كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان و ئیدارەی نوێی سووریا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باخچەلی ڕایگەیاند، ئێمە كێشەی نەتەوەییمان لەگەڵ كوردەكان نییە، بەڵام پەكەكە و یەپەگە ڕێكخراوی تیرۆرستین. مەبەستمانە ئاشتی و ئارامی بۆ سووریا و ناوچەكە بگەڕێتەوە و ڕێگە نادەین یەك چەكداری سەر بە یەپەگە لەسەر سنوورەكانی توركیا هەناسە هەڵبكێشێت.
سەرۆكی مەهەپە، دەم پارتی بەوە تۆمەتبار دەكات كە بووەتە ئامرازی دەستی جەهەپە بە جێگەی ئەوەی ببێتە پارتێكی وڵاتی توركیا و ئەجێندای جەهەپە و پارتی كرێكارانی كوردستان جێبەجێ دەكات.
لە گۆشەیەكی دیكە: باخچەلی بەپێویستی دەزانێت هەریەك لە بەشار ئەسەد، سەرۆكی هەڵاتووی سووریا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، لەسەر تاوانی كۆمەڵكوژیی دڕندانە، لە دادگای لاهای نێودەوڵەتیی دادگایی بكرێن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون