ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل: نەتانیاهۆ مەبەستی نییە جەنگی غەززە بوەستێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کانوونی یەکەم

یائیر لابید، سەركردەی بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەكات، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەوڵی تێکدانی ڕێککەوتنی گەڕاندنەوەی بارمتەكان دەدات، چونکە نایەوێت شەڕی غەززە ڕابگرێت و ترسی ئەوەی هەیە کاتێک کە شەڕ وەستا، كابینەكەی بکەوێت.
لێدوانی فەرمی: یائیر لابید، سەركردەی بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەكشەممە 22-12-2024، ڕایگەیاند: حكومەتەكەی نەتانیاهۆ خەمساردە لە دۆسیەی گەڕاندنەوەی بارمتەكانی دەستی حەماس و بەبیانوو بابەتەكە ئاڵۆزتر دەكرێت، بۆ ئەوەی جەنگی كەرتی غەززە نەوەستێت.
ڕوونیشی كردەوە، هەر جارێك ئیسرائیل و حەماس لە ڕێككەوتن نزیك دەبنەوە، حكومەتی نەتانیاهۆ مەرجی نوێ دەسەپێنێت و پرۆسەكە پووچەڵ دەكاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی میدیا عیبرییەكان، لەم دواییانەدا دانووستانەكانی قەتەر بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی گیراوان و بارمتەكان، پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و كەلێنی بچووك لەنێوان ئیسرائیل و حەماس ماون تاوەكو قۆناغی كۆتایی ڕێككەوتنی ئاگربەست ڕابگەیێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون