
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئاڵای سووریای نوێ
ئاڤا نیوز
دوای سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا، بەگوێرەی زانیارییەکان ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
وێنە گەورەکە: لە 8ـی دیسمبەر چەکدارانی دەستەی تەحریرولشام و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا توانیان کۆتایی بە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد بهێنن، ترافیکی شاندی دیبلۆماسی وڵاتان ڕوو لە سووریایە و دەستە دەستە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: فاتیح پۆرتاکال، ڕۆژنامەنووس سەبارەت بە وادەی سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ''ڕۆژی هەینی 27ـی کانوونی یەکەمی 2024 بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەمەوی دەکات".
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی 'حوریەت'ـی تورکی پێشبینی دەکات، ''سەرۆککۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی گەورەی وەزاری کە بازرگانان و وەبەرهێنەران لەخۆدەگرێت، لەماوەی 15 ڕۆژی داهاتوودا سەردانی سووریا بکات''
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بە گوێرەیی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراونەتەوە، ئامادەکاریی تەواو بۆ سەردانەکە کراوە و ئاسایشی ئەو ڕێڕەوەی کە ئەردۆغان پێیدا تێدەپەڕێت دابین کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات