
لۆگۆی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم
ئاڤا نیوز
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێ، لە چەند ناوچەیەکی یەمەن پێگە و بنکەکانی حووسییەکانیان کردووەتە ئامانج و زیانیان بە ژێرخانی ئەو گرووپە گەیاندووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند:لە 30 و 31ـی ئەم مانگە کەشتییە سەربازییەکان و فڕۆکە جەنگییەکانمان پێگەکانی فەرماندەی و کۆنترۆڵ و بنکەی بەرهەمهێنان و کۆگای چەک و موشەکیان لە یەمەن کردووەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەی سێنتکۆمدا هاتووە، ئەو پێگانە حووسییەکان لە ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن بەکاریانهێناوە و بوو بوونە مەترسی بۆسەر ناوچەکە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەیانیان، یەحیا سەریع وتەبێژی حووسییەکان ڕایگەیاند، “دەستدرێژی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری دەوڵەتێکی سەربەخۆیە، و پشتیوانییەکی ئاشکرایە بۆ ئیسرائیل.”
یەحیا سەریع دەشڵێت، حووسییەکان بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە خۆی لەبەرامبەر هەر دەستدرێژییەکدا و پشتیوانی غەززە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە