
ژمارەیەک پەنابەری سووری لە تورکیاوە بۆ یۆنان دەڕۆن - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سەرەڕای تووندکردنی ڕێوشوێنەکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی پەنابەران، داوای مافی پەنابەرێتیی لە وڵاتانی ئەوروپا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند: ژمارەی داواکاریی مافی پەنابەری لە وڵاتانی ئەوروپا گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 14 هەزار داواکاری.
زانیاریی زیاتر: سوورییەکان و ئەفغانییەکان لە پلەی یەکەم و دووەمی لیستی داواکارەکانن و تورکەکان لەپلەی سێیەمدان.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی داتاکانی ئاژانسی پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا، داواکارییەکانی پەنابەری لە ساڵی 2023 بە ڕێژەی 18% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 14 هەزار کەس، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە دوای قەیرانی کۆچبەران لە ساڵی 2015-2016.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، 11هەزار و 600 فەڵەستینی داوای مافی پەنابەرێتییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە. بەڵام، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا "دان بە فەڵەستیندا نانێن" ئامارێکی دروست تۆمارنەکراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی پاریس ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداری بە پووتین سەبارەت بە ئۆکراینا دەدات
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات