
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ساڵی 2025 ساڵی "بەردەوامی دەستکەوتەکان" دەبێت و کارکردن لە پڕۆژە خزمەتگوزاریی و ستراتیژییەکان بەردەوام دەبێت، جەختیش لە چاکسازیی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق ساڵی 2024ی بە ساڵی "دەستکەوتەکان" ناوبردبوو و داوایکردبوو کە عێراقییەکان جگە لە دەنگی ئامێرەکان کە لەسەر پرۆژەکان کاردەکەن، گوێیان لەهیچ دەنگێکی دیکە نەبێت، حکومەت دەڵێت لەو ساڵەدا 427 پڕۆژەی خزمەتگوزاری، ڕێگاوبان و ژێرخانی تەواوکردووە و خراوەتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی ساڵی نوێ بڵاویکردووەتەوە، ئەوەی خستووەتەڕوو کە ساڵی ڕابردوو هەموو هەوڵێکیان خستەگەڕ بۆ ئەوەی پڕۆژەی فراوان لە بواری گەشەپێدانی بەردەوام ئەنجام بدەن، لە ساڵی نوێشدا لەسەر تەواوکردنی ئەو پرۆژانە بەردەوام دەبن کە دەستیان پێکردووە.
سەرۆکوەزیران ساڵی 2025یشی بە ساڵی "بەردەوامی دەستکەوتەکان" ناوبردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ دەرفەتێک لەدەستنادەن بۆ خزمەتکردنی عێراقییەکان، ئەویش لە ڕێگەی بوونیادنانەوەی دەوڵەت، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، چاکسازی، ڕەخساندنی هەلیکار، دابینکردنی بیمەی چاودێریی کۆمەڵایەتی و تەندروستی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە