
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعیی، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
موقتەدا سەدر لە ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراقدا ئومێدەوارە سوپا لە بەڵای گەندەڵیی و وابەستەیی دووربێت، هاوکات جارێکی دیکەش داوای داماڵینی چەک لە دەستی گرووپەکان دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 104 ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراق تێدەپەڕێت، عێراق لەکاتێکدا ئەمساڵ یادی دامەزراندنی سوپاکەی دەکاتەوە کە وەک باس دەکرێت چەکی بێ مۆڵەت بەشێوەیەکی بەربڵاو لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەوڵەت هەیە و جگە لە داواکارییەکانی ناوخۆ، وڵاتانی ڕۆژئاواش هۆشدارییان بە بەغدا داوە لەوبارەیەوە.
لێدوانی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعیی 'ڕەوتی سەدری پێشوو' لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق کردووە و ئومێدی خواستووە سوپا لە هەموو خراپیی و بەڵایەکی گەندەڵیی و وابەستەیی بەدووربێت، جەختیشیکردووەتەوە کە خۆشەویستنی نیشتمان بەشێکە لە باوەڕ و نیشتمان شایتەی قوربانیدان و خۆبەختکردنە لەپێناویدا.
سەدر سوپای بە دیواری پاراستنی نیشتمان و ناوبردووە و جارێکی داوایکردووە چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکاندا بمێنێتەوە، نوسیویەتی، "نەخێر و هەزارجار نەخێر بۆ چەک و گرووپی بێ مۆڵەت کە لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەوڵەتن'.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە