فایلی خەڵك؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی زەویی مامۆستایانی زانكۆ و ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆكان
- کوردستان
- 6 کانوونی دووەم

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە فایلی خەڵكی سەعات (7:00)ی ئاڤا میدیا، دوو كێشە باسكران ئەوانیش بریتین لە گازاندەی مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەك زەوی كە بۆیان دیاركراوە، هاوكات خستنەڕووی داواكاریی هەزاران كەس كە خاوەنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزن و تابلۆیان پێنادرێت.
خستنەڕوو:
- ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی سلێمانی گازاندەی ئەوە دەكەن کە ئەو زەویانەی بۆیان دیارکراوە و بڕیار وابووە پێیان بدرێت پێیان بدرێت لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
- لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 هەزار ئۆتۆمبێل هەن کە سەرەڕای ئەوەی مۆدێل بەرزن بەڵام لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی شارەکان ڕەتكراونەتەوە و تۆمارناکرێن و تابلۆیان پێ نادرێت، بەشێک لەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە هانایان بۆ ئاڤا هێناوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەیان.
بەدواداچوون:
- د. یۆهان عوسمان، لێپرسراوی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو زەویانەی باس دەکرێن چیرۆکێکی دوور و درێژە و بە زانکۆی سلێمانی نەدراوە، ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت وانییە، بەڵکو بە بڕیارێكی فەرمی بەو کۆمپانیایە دراوە، زەوییەكە لەتەنیشت هەواری فەرمانبەرانی زانکۆیە، بەڵام بۆ فەرمانبەر و مامۆستای زانکۆ دانەنرابوو.
- یەکێک لەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی كە تابلۆیان پێنادرێت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئۆتۆمبێلەکان مۆدێل 2022 و 2023 و 2024ـن هەرچەندە سەرجەمیان پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە و مۆڵەت و ڕێگەپێدانی گومگریان هەیە هاوکات مەنەفێستیشیان هەیە، بەڵام بەبیانووی ئەوەی لێدرانیان هەیە، بە بڕاوە هەژمارکراون و تابلۆیان پێنادرێت.
چارەسەر:
- د. یۆهان عوسمان دەڵێت: ئێمە لیستی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی كە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبوونە بۆ شارەوانی و وەزارەتی شارەوانی بەرزکردووەتەوە.
- خاوەن ئۆتۆمبێلەكان دەڵێن بە ڕەقەمکردنی ئۆتۆمبێلەكانمان، هەم ئێمە قازانج دەکەین هەمیش حکومەت ڕسوماتی تۆمارکردنی وەردەگرێت کە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک سەرووی هەزار دۆلار وەردەگرێت، ئەمەش بۆ خەزێنەی گشتیی بەسوود دەبێت.
ئەنجام:
- زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند: مامۆستایانی زانکۆش وەک سەرجەم فەرمانبەرانی دیکە زەویان لەو سێ شوێنەی كە دیارکراوە پێ دەدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەوانێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران شەش مەدالیا بەدەست دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری تۆمەتبارەکەی شێخان ڕوونکردنەوە لەسەر ڕووداوەکە دەدەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کەس لە کاتی ڕاوکردن لە سنووری ئاغجەلەر دەستگیر کران