وەزیری دەرەوەی سووریا: حکومەتی نوێی ڕەنگدانەوەی هەموو پێکهاتەکان دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کانوونی دووەم

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا، وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، گفتوگۆی گشتگیر لەسەر داهاتووی سووریا دەکەن و ڕەنگدانەوەی تەواوی پێکهاتەکان بە ژن و پیاوەوە دەبێت.
وێنە گەورەکە: پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا لە ناوخۆی ئەو وڵاتە مشتومڕی لەسەرە هاوکات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش وڵاتان چاودێری پڕۆسەکە دەکەن و کوردیش دەیەوێت مافەکانی لە حکومەتی نوێی سووریادا پارێزراو بێت.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: حکومەتی نوێی سووریا لیژنەیەکی گشتگیری ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکردنی کۆنفرانسی نیشتمانی کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر داهاتووی سووریا دەکرێت و ژن و پیاو بەبێ جیاوازی لە لیژنەکەدا دەبن و نوێنەرایەتی هاووڵاتییانی سووریا لە هەموو پێکهاتە و پارێزگاکان دەکەن.
باکگراوەند: دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا کەدوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە 8ی مانگی 12ی 2024 دەسەڵاتیان لە سووریادا گرتە دەست، چەندین جار هەوڵیان داوە سوورییەکان و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیا بکەنەوە کە مافی کەمینەکان دەپارێزن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات