
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وێنە:TRTH
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دا لەوەی تورکیا بەنیازە ئۆپێراسیۆنی سەربازی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان دژ بە پەپەکە ئەنجام بدات.
وێنە گەورەکە: تورکیا نایەوێت چەکدارانی پەکەکە لە سووریا و بەتایبەت لە نزیک سنوورەکانی بمێننەوە و دەیەوێت وڵاتەکە بەجێبهێڵن، هاوکات ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەکانی نزیک لە تورکیا لە مەنبیج و بەنداوی تشرین بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند:
- ماوەیەکیان بۆ هەسەدە دیاریکردووە بۆ ئەوەی چەکدارانی پەکەکە لە سووریادا نەمێنن و وڵاتەکە بەجێبهێڵن.
- تورکیا بەنیازە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نوێ لە ڕۆژئاوا دژ بە چەکدارانی پەکەکە ئەنجام بدات.
- لە ڕێگەی ئەمریکییەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوا هۆشدارییەکانیان بە هەسەدە داوە کە دەبێت چەکدارانی پەکەکە لە سووریادا نەمێنن و ئەوان چاوەڕێی هەنگاوەکانیان دەکەن.
باکگراوەند: ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی چاودێری دۆخی سووریا دەکەن و ئەوەشیان نەشاردووەتەوە کە پشتیوانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن و دەیانەوێت جارێکی دیکە داعش لە سووریا نەتوانێت چەکدارەکانی ڕێکبخاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات