
ئیسماعیل باقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێنە: IRNA
ئاڤا نیوز
ئێران چەند لێدوانێکی ماکرۆن سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکە و بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە "بێ بنەما و ناڕاست" پێناسە دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 6-1-2025، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە وتاری ساڵانەی دیپلۆماسی خۆیدا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزەکانی فەڕەنسا ڕایگەیاند: ''ئێران تەحەدای سەرەکی ستراتیژی و ئەمنییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا''.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل باقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ''لێدوانەکانی ماکرۆن بێ بنەما و دژبەیەکن، دەبێت فەرەنسا بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە لەبارەی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە''.
زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانەی ماکرۆن سەبارەت بە ئێران لە کاتێکدایە، کە ئێران پەرەی بە بەرنامەی ئەتۆمی خۆی داوە، لەگەڵ سێ زلهێزی ئەوروپی خولێکی دیکەی دانوستاندن سەبارەت بە پرسی ئەتۆم دەکات و بڕیارە لە 13 ئەم مانگە لە جنێڤ کۆبوونەوەکان دەستپێبکەن.
باکگراوند: لە ساڵی 2015 ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی سنووردار کرد، ئەمەش بەرامبەر کەمکردنەوەی سزا ئابوورییەکان، بەڵام لە ساڵی 2018 ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە کشایەوە و سیاسەتی 'زۆرترین فشار'ی بەسەر ئێراندا سەپاند.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە