وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا بۆ ئاڤا: پشتگیری لە سووریایەک دەکەین کە مافی کوردی تێدا پارێزراوبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا بە ئاڤای ڕاگەیاند، پاراستنی یەکێتیی خاکی سووریا پێویستە و دەبێت کورد بەشداری لە پرۆسەی سیاسی سووریا بکات.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: هەڵوێستی ئیتاڵیا تیشک دەخاتە سەر پێویستی پاراستنی یەکێتیی سووریا و دوورکەوتنەوە لە پارچە پارچەبوونی وڵاتەکە.
- هاوتەریب لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و گرووپی جی حەوت، ئیتاڵیا پێی وایە کە گواستنەوەی سیاسی دەبێت بە سەرکردایەتیی سوورییەکان بێت، بەم شێوەیە پشتیووانی گەلی سووریا دەکەین لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی تیرۆر، ئێمە پێشبینی نەتەوەیەک دەکەین کە لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیرەوە بوونیاد بنرێتەوە کە چالاکانە هەموو پێکهاتەکانی سووریا بە کوردەوە بەشداریی تێدا بکەن.
باکگراوند: پرسی بەشداری کورد لە پڕۆسەی سیاسیی سووریا لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا پشتگیری لێ دەکرێت و پێشتریش وەزارەتەکانی دەرەوەی هەریەک لە ئەمریکا و فەرەنسا و ئەڵمانیا بە ئاڤایان ڕاگەیاند، وڵاتەکانیان پشتگیری کورد لە بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی سووریا و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات