ئێران: ڕۆژی شەممە لە قوتابخانە و فەرمانگە حکومییەکان دەوام نییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کانوونی دووەم

یەکێک لە قوتابخانەکانی وڵاتی ئێران
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئێران بەهۆی نەبوونی وزەوە بڕیاریدا قوتابخانە و فەرمانگە حکومییەکان لە تاران و چەند پارێزگایەک دابخات، ئەمەش لەکاتێکدایە وڵاتەکە ڕووبەڕووی قەیرانی کەمیی وزە بووەتەوە.
وێنە گەورەکە: ئێران بە وڵاتێکی بەرهەمهێنی گەورەی وزە هەژمار دەکرێت کە بەشێک لە گەورەترین یەدەگی نەوت و گاز لە جیهاندا لەو وڵاتەدایە بەڵام لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی کەمیی غاز و سووتەمەنی بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا ناچار بووە بە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەکە لە 10 پارێزگای ئێران دراوە کە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مازەندەران و ئەردەبیل، قوم و کرمان دەگرێتەوە.
باکگراوند: لە مانگی کانوونی دووەمدا، فەرمانگە حکومییەکان لە تاران بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەسەریەک داخران، بڕیارێک کە زیاتر لە نیوەی پارێزگاکانی ئێرانی گرتەوە، ئەمەش بە مەبەستی پاشەکەوتکردنی وزە، ئێستا تۆڕی کارەبای ئێران بەدەست کەمی وەبەرهێنان لە ژێرخانی وڵاتەکەیدا دەناڵێنێت، ئەمەش بەشێوەیەکی بەرچاو بەهۆی سزاکانی ڕۆژئاواوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات