
دیمەنی وێرانکاری کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، پێشوازیی لە ئاگربەستەکەی غەززە دەکات و بەپێویستیشی دەزانێت بەخێرایی دەرفەت بڕەخسێنرێت تا هاوکاریی مرۆیی بگەیێنرێتە کەرتەکە، جەختیش لە مافی چارەنووسی فەڵەستینییەکان دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵێک و سێ مانگە شەڕ لە غەززە هەڵگیرساوە، بە نێوەندگیری ئەمریکا و میسر و قەتەر و دوای چەندین مانگ گفتوگۆ، شەوی ڕابردوو حەماس و ئیسرائیل بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست گەیشتنە ڕێککەوتن، ئاگربەستەکە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت و هەر قۆناغێکیش 42 ڕۆژ دەخایەنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای قوربانیدانی و نەهامەتی گەورەی فەڵەستینییەکان، پێشوازی لە ڕاگرتنی گرژییەکان لە غەززە دەکەن.
بەشێکی دیکە لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق:
- پێزانینمان هەیە بۆ هەوڵەکانی ئەمریکا و میسر و قەتەر لەم بوارەدا کە ڕەنگدانەوەی هەماهەنگی نێودەوڵەتی بوو بۆ ڕاگرتنی نەهامەتییەکان و گەرەنتی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.
- جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵە نیودەوڵەتییەکان دەکەینەوە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە خاپووربووەکان، تا دانیشتووانەکەی بتوانن بگەڕێننەوە.
- جەخت لە مافی گەلی فەڵەستین دەکەینەوە بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووس، بەو شێوەیەی کە لە پێناویدا خەباتی بۆ کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات