
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندی ئاگربەستی غەززە و پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکاوە، بەڵام ئیسڕائیل نیگەرانیی هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "لە شێوازی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان نیگەرانین، تاوەکو حەماس ئەو کێشانەی کە لە ئاگربەستەکە دروستیکردوون چارەسەر نەکات بڕیاری کۆتایی لەسەر نادەین، هاوکات حەماس لە هەندێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتننامەکە پاشگەز بووەتەوە".
چی ڕوودەدات: بڕیارە کابینەی وەزاری ئیسرائیل ئەمڕۆ کۆببێتەوە و بڕیار لەبارەی وردەکاریی ئاگربەستەکە بدات.
باکگراوند: ڕۆژی 15-1-2025، دوای 15 مانگ شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ئاگربەست لە غەززە بە نێوەندگیری میسر و قەتەر و ئەمریکا ڕاگەیێنرا.
ئەمەش بزانە: ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە هەر لە سەرەتاوە گوشارێکی زۆری دۆناڵد ترەمپ لەسەر نەتەنیاهۆ هەبووە بۆئەوەی بە ئاگربەستەکە ڕازی بێت. ستیڤن ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەناکاوی بۆ یاریدەدەری بنیامین ناتانیاهۆ کردووە و "ناچار"ی کردووە بە ئاگربەستەکە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات