کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل ڕێککەوتنی لەگەڵ حەماس پەسەند کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی کابینەی ئەمنی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
کابینەی ئەمنی حکومەتی ئیسرائیل کۆبووەوە و تیایدا ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان کە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل پەسەند کرد.
وێنە گەورەکە: ساڵێک و سێ مانگە شەڕ لە غەززە هەڵگیرساوە، بە نێوەندگیری ئەمریکا و میسر و قەتەر دوای چەندین مانگ گفتوگۆ حەماس و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ڕێککەوتنە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت، هەر قۆناغێکیش 42 ڕۆژ دەخایەنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەمێک پێش ئێستا کابینەی ئەمنی حکومەتی ئیسرائیل کۆبووەوە و تیایدا ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان کە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل و بەنێوەندگیریی میسر، قەتەر و ئەمریکا واژۆ کرابوو، پەسەند کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەستدا بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا: ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەرەنجامی زیاتر لە 15 مانگ خۆڕاگری فەڵەستینیەکان بوو لە غەززە، هاوکات خاڵێکی وەرچەرخانە لە ململانێی گەلەکەمان لەگەڵ دووژمن، لەسەر بنەمای گەیشتن بە ئامانجەکانی.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "لە شێوازی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان نیگەرانین، تاوەکو حەماس ئەو کێشانەی کە لە ئاگربەستەکە دروستیکردوون چارەسەر نەکات بڕیاری کۆتایی لەسەر نادەین، هاوکات حەماس لە هەندێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتننامەکە پاشگەز بووەتەوە".
زانیاریی زیاتر: چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتنی کۆتایی بە ئازادکردنی بارمتە و زیندانییەکان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە