نەتانیاهۆ: ئەگەر حەماس ناوی بارمتەکان ئاشکرا نەکات ئاگربەست ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کانوونی دووەم

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل تا ئێستا لیستی ناوی ئەو بارمتانەی پێنەگەیشتووە کە بڕیارە حەماس ئازادیان بکات، ئەمەش ڕەنگە ڕێککەوتنەکە ڕابگرێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕێککەوتنی ئیسرائیل و حەماس، دەبێت حەماس کەمتر لە 24 کاتژمێر پێش ئازادکردنی بارمتەکان ناوەکانیان ئاشکرا بکات کە کاتژمێر 4ی دوای نیوەڕۆ بوو بەکاتی فەڵەستین، بەڵام حەماس ئەو هەنگاوەی نەنا و ئیسرائیلیش بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە تۆمەتباری دەکات.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: تاوەکو لیستی ئەو بارمتانەیان بە دەست نەگات کە بڕیارە حەماس ئازادیان بکات، ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس جێبەجێ ناکەن و ئیسرائیل ناتوانێت پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە قبووڵ بکات و بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی حەماس دایە.
باکگراوەند: بڕیارە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە دوای نیوەڕۆی ئەو ڕۆژەدا یەکەم گروپی دیلەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ئاڵوگۆڕیان پێبکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات