
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و لۆگۆی تیکتۆک، گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پێش ئەوەی تیکتۆک لە ئەمریکا قەدەغە بکات بۆ ماوەی 90 ڕۆژ مۆڵەت دەداتە کۆمپانیای خاوەندارێتی ئەپلیکەیشنەکە تاوەکو بڕیار لەسەر شێوازی بەڕێوبردنی لە ئەمریکا بدات.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند:
90 ڕۆژ مۆڵەت بە تیکتۆک دەدەین و بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەین، ئەم بڕیارە زۆر گونجاوە و ئەگەر ئەوە بکات کە ئێمە دەمانەوێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕۆژی دووشەممە ڕایدەگەیەنین.
لەلایەکی دیکەوە: ئیدارەی بایدن چەندین جار ڕایگەیاندووە کە پلانی نییە یاساکە جێبەجێ بکات و ئەو بەرپرسیارێتییەی خستۆتە ئەستۆی ترەمپ، بەڵام تیکتۆک ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ڕەنگە دڵنیاییەکانی کۆشکی سپی بەس نەبن بۆ ڕێگریکردن لە داخستنی ئەپەکە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تیکتۆک ڕایگەیاندووە: پلانی هەیە ڕۆژی یەکشەممە خزمەتگوزارییەکانیان لە ئەمریکا ڕابگرن ئەگەر لەلایەن ئیدارەی بایدن و وەزارەتی دادی ئەمریکاوە ڕوونکردنەوەیان پێنەدرێت سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی ئەپلیکەیشنەکە.
باکگراوند: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا واژۆی لەسەر یاسایەک کرد کە پێویستە کۆمپانیای بایت دانسی خاوەنی تیکتۆک کە بنکەکەی لە پەکینە، ئەپەکە بفرۆشرێتە کۆمپانیایەکی غەیرە چینی ئەگەر نا ئەپلیکەیشنەکە لە سەرتاسەری ئەمریکا قەدەغە دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە