ئێران ڕاپۆرتێکی نوێ لەبارەی تێکشکانی هێلیکۆپتەری ڕەئیسی بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کانوونی دووەم
وێنە و هەلیکۆپتەرە تێکشکاوەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران
ئاڤا نیوز
بارەگای گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هەرچەشنە گریمانەیەک لە بارەی تیرۆرکردن یان تێکشکاندنی هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران ڕەتدەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند:
ماوەیەکە لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باس لە شێواز و هۆکاری گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی دەکرێت، ئەو گومانانەی باس لە تیرۆرکردن یاخود تێکشکاندنی هەلیکۆپتەرەکەی دەکەن دوورە لە ڕاستییەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر موجتەبا موسەوی، برای مەهدی موسەوی، بەرپرسی تیمی پاسەوانی ئیبراهیم ڕەئیسی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو، براکەی بەتەواوی دژی گەشتەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی بووە بۆ سنووری ئازەربایجان، بەڵام لەسەر پێداگریی نووسینگەی سەرۆککۆمار، دواجار ئەرکەکەی وەک بەرپرسی تیمی پاسەوانی جێبەجێکردووە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: گومانەکان لەسەر شێواز و هۆکاری گیان لەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران هێشتا باس دەکرێن و زۆرێک پێیان وایە کە هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە خرابێتە خوارەوە و حکومەتی ئێرانیش سوورە لەسەر ئەوەی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات