بەهۆی گۆڕانکاری لە بارودۆخی سووریا، ئەمریکا سزاکانی سەر تورکیا سووک دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کانوونی دووەم

دیمەنی شاری ئیستەنبۆڵ - تورکیا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا هەندێک سزای لەسەر تورکیا لابرد کە لە ساڵی 2019 بەهۆی ئۆپراسیۆنی "بەهاری ئاشتی"ی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەسەری سەپاندبوو.
چیرۆکی سەرەکی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی بە ناونیشانی "هەنگاوی زیاتر پەیوەست بە بارودۆخی سوریا" دەرکرد، ئەم بڕیارە گۆڕانکاری گەورە لە فەرمانێکی پێشووی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە دەکات کە لە 14ی 11ی 2019 دەرچوو بوو، کە دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە، سزای فراوانی بەسەر تورکیادا سەپاندبوو،
لێدوانی فەرمی: کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی دووبارە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی مەیدانی سووریایە، ئەمەش وایکرد واشنتۆن پێداچوونەوە بە هەڵوێستی پێشووی خۆیدا بکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا ئاماژە بەوەکراوە، هەموارکردنەی بڕیارەکە بریتییە لە لابردنی ئاماژەدان بە ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە بڕیارەکەی پێشتر باسکرابوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بڕیارە نوێیەکەدا هەر لایەنێکی بازرگانی و کەسایەتییەکی تورکیا قەدەغەی مامەڵەی دارایی و گەشتکردنی لێ کرابێت لادەبرێت یان هەر کەسێک موڵک و ماڵ و سەروەتەکەی بلۆک کرابێت، دووبارە دەتوانێت مامەڵەیان پێوە بکات.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات