حەماس: چاوەڕێین ئیسرائیل لیستی ناوی 90 زیندانی فەڵەستینی بۆ ئاڵوگۆڕکردن ڕادەست بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کانوونی دووەم

چەکدارێکی حەماس کە چەکێکی جۆری بیکەسیی بە دەستەوەیە
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس پێشبینی دەکات لە "ماوەیەکی کورتدا"، ئیسرائیل لیستی ناوی 90 زیندانیکراوی فەڵەستینی ڕادەست بکات کە بڕیارە لە یەکەم ڕۆژی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستدا ئاڵوگۆڕدەکرێن.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل و وڵاتی نێوەندگیری قەتەر، پشتڕاستیان کردەوە ئەو ئاگربەستەی ڕۆژی چوارشەممە 15ـی 1ـی 2025، لەنێوان حەماس و ئیسرائیل واژۆ کرا، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بۆ چەند کاتژمێرێک دوا کەوت، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسرائیل حەماسی بە ڕادەست نەکردنی لیستی ناوی بارمتەکان تۆمەتبار کرد، دواتر ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی غەززەی بۆردوومان کرد و دواتر حەماس ڕازی بوو لیستی ناوی بارمتەکان ڕادەست بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: لە ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەدا "ئازادکردنی 30 زیندانی فەڵەستینی لە بەرامبەر ئازادکردنی یەک دەستگیرکراوی مەدەنی ئیسرائیل"دا هاتووە. هاوکات ئەو 90 زیندانییەی کە چاوەڕوان دەکرێت ئازادبکرێن، لەو لیستەدان کە حەماس پێشکەشی کردوون و ژمارەیان 120 فەڵەستینییە و زۆربەیان ژن و منداڵن.
قووڵتر: بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست، لە قۆناغی یەکەم کە شەش رۆژ دەخایەنێت 33 بارمتەی ئیسرائیل کە لە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 حەماس بەدیل گیران، ئازاد دەکرێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات