
محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم
ئاڤا نیوز
فراکسیۆنی "تەقەدوم" کە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات، لە ئەمڕۆ وە بایکۆت دەشکێنێت و بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: پێشتر فراکسیۆنی "تەقەدوم" بڕیاریدا بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان نەکات و بەردەوام بێت لە بایکۆتکردن تا ئەو کاتەی بڕگەی دەنگدان لەسەر یاسای لێبوردنی گشتیی دەکرێتە نێو کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.
لێدوانی فەرمی: هەیبەت حەلبووسی ، سەرۆکی فراکسیۆنی " تەقەدوم" لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دوای ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق یاسای لێبوردنی گشتی کردە نێو بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە ، تەواوی ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان بەشداری دەکات.
باکگڕاوند: کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە 21-1-2025ـی پەرلەمانی عێراق 10 بڕگە لەخۆ دەگرێت و گرنگترینیان دەنگدانە لەسەر هەریەکە لە یاسای هەمواری بودجەی گشتی، یاسای باری کەسیێتی ، یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە و یاسای لێبووردنی گشتیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەییەکی شۆکهێنەر لە دەرچووانی پزیشکیی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ئاشكرا دەکات