بەنداوی تشرین بۆردوومان کرا و زیاتر لە 40 کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کانوونی دووەم

دیمەنی بریندارانی بۆردوومانەکەی سەر بەنداوی تشرین. فۆتۆ - رووناهی
ئاڤا نیوز
بەهۆی بۆردوومانێک بۆ سەر بەنداوی تشرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، پێنج هاووڵاتی مەدەنی کوژران و نزیکەی 40 کەسیش بریندارن.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی بەردەوامی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین، خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان پشتێنەی مرۆییان لەسەر بەنداوەکە دروست کردووە و مانگرتنیان ڕاگەیاندووە، 13 جاریش گردبوونەوەی خەڵک و کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆردوومان کراون، لە پێنج بۆردوومانیش خەڵکی مەدەنی کوژراوە.
زانیاریی سەرەتایی: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بەنداوی تشرین کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هەسەدەدایە، جارێکی دیکە بۆردوومان کرا، شایەتحاڵێک لە شوێنی ڕووداوەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بۆردوومانەکە بە دوو درۆن کراوە، هەر درۆنێکیش دوو مووشەکی ئاراستە کردوون.
زیانە سەرەکییەکان: بەهۆی بۆردوومانەکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و نزیکەی 40 کەسیش بریندارن، چوار لە بریندارەکانیش ڕۆژنامەنووسن.
ئەوەی لەبارەوە دەگوترێت: چالاکوان و میدیاکانی هەسەدە تورکیا بە بۆردوومانەکە تۆمەتبار دەکەن.
نوێ دەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات