دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەڵێنێکی دیکەی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی بەجێگەیاند و بڕیاری ئاشکراکردنی دۆسیەکانی کوژرانی جۆن ئێف کەنەدی، ڕۆبێرت ئێف کەنەدی و مارتین لۆسەر کینگی دەرکرد.
وێنەگەورەکە: تیرۆرکردنی ئەم سێ کەسایەتییە شۆکهێنەرترین کردەی تیرۆری ناو مێژووی ئەمریکان و بە بڕیاری ترەمپ دۆسیەکانیان لە ئاستی نهێنی بۆ ئاستی گشتی دەگوازرێنەوە و نهێنییەکانی ناو دۆسییەکان ئاشکرا دەکرین.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ ڕایگەیاند: زۆر کەس ماوەیەکی زۆرە، چەندین ساڵە، چەند دەیەیە کە چاوەڕوانی ئەم ڕۆژەن. هەموو شت ئاشکرا دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی بڕیارەکەی ترەمپ، بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا دەبێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا پلانێک بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و لابردنی دۆسیەکان لە ناو بەشی دۆسییە نهێنییەکان دابنێن.
ئەمەش بزانە: ترەمپ ئەو پێنووسەی کە فەرمانەکەی پێ واژۆ کردووە، داویەتی بە ڕۆبێرت ئێف کەنەدی جۆنیۆر، کوڕی ڕۆبێرت ئێف کەندی و برازای جۆن ئێف کەنەدی.
باکگراند: جۆن ئێف کەنەدی، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ساڵی 1963 لە شاری داڵاس لە ئەمریکا تیرۆر کرا.
ڕۆبێرت ئێف کەنەدی، برای جۆن ئێف کەنەدی، ساڵی 1968، لە کالیفۆرنیا، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا تیرۆر کرا. دوو مانگ دوای تیرۆری ڕۆبێرت ئێف کەنەدی و هەر لە ساڵی 1968ـدا، مارتین لۆسەر کینگ، ناسراوترین ڕێبەری بزووتنەوەی مافی مەدەنیی ڕەشپێستەکانی ئەمریکا، لە مێمفیس تیرۆر کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
11 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە