هەزاران چەکداری بەرەی مقاوەمە تێکەڵکردنەوەیان بە دامەزراوە ئەمنییەکان ڕەتدەکەنەوە
- عێراق
- 24 کانوونی دووەم

چەکدارێکی بەرەی مقاوەمە
ئاڤا نیوز
سەرەڕای داواکارییەکانی حکومەتی عێراق بۆ تێکەڵکردنی هێزە چەکدارەکانی بەناو "بەرەی مقاوەمە" لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکان یاخود دەسەڵاتی حەشدی شەعبی، بەشێک لە سەرکردەکانی ئەو هێزانە پێداگرن لەسەر مانەوە لە دەرەوەی دامەزراوەی فەرمی.
وێنە گەورەکە: لە وتارێکدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەتەکەی کار بۆ یەکخستنی هێزە چەکدارەکان دەکات لە چوارچێوەی یاسایی و دامەزراوەیی ژێر دەسەڵاتی خۆی.
لێدوانی فەرمی: ئەوس خەفاجی، فەرماندەی هێزەکانی ئەبو فەزل عەباس کە یەکێکە لە هێزە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق، ڕایگەیاند: داواکارییەکەی حکومەت سەبارەت بە تێکەڵکردنی هێزەکانی بەرەی مقاوەمە لەگەڵ حەشدی شەعبی شیاوی گفتوگۆکردنە، چونکە حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی فەرمییە و هەڵناوەشێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، زیاتر لە 10 هەزار چەکدار لەدەرەوەی دەسەڵاتی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق کار دەکەن و پێداگرن لەسەر مانەوە لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت، ئەمەش جگە لە دەستەی حەشدی شەعبی کە زیاتر لە 250 هەزار ئەندام لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە