
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور
ئاڤا نیوز
حکومەتی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، داوایان لە کۆریای باکوور کردووە پێشنیازی هاوبەشی وڵاتەکەی و ئەمریکا قبوڵ بکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە کێشەو ململانێکانی نێوان هەردوو کۆریا بەردەوامە، لەو ماوەیەشدا چەند چەند هەوڵێک هەبووە بە تایبەت لەلایەن ئەمریکاوە بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکانیان، بەڵام هەوڵەکان هەمووی بێ سوود بوون.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور ڕایگەیاند:
تێڕوانینی حکومەتەکەمان نەگۆڕ و ڕوونە کە بریتییە لە دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ کۆریای باکوور بەبێ مەرج، بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ بابەتی چەکی ئەتۆمی لە کۆریا بە گشتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، تایبەت بە دۆسیەی کۆریای باکوور و بەرنامە ئەتۆمییەکەی حکومەتەکەیان بەردەوامە لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ ئەمریکا.
باکگراوند: پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانی چاوپێکەوتنێک لە کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، هەوڵدەدات جارێکی دیکە پەیوەندی بە کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکوور بکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆریای باکوور خۆی ئامادە دەکات بۆ ناردنی هێزی سەربازی زیاتر بۆ ڕووسیا تاوەکو لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا بەشداربن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت و وەڵامی جددیمان دەبێت
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت