لە قەڵادزێ تاوەکو ئێستا هیچ نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون و منداڵان نییە
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
دەروازەی قەڵادزێ
ئاڤا نیوز
لە قەڵادزێ تاوەکو ئێستا هیچ نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون و منداڵان نییە، بەو هۆیەش دانیشتووانی قەزاکە ناچارن بۆ ئەو مەبەستە سەردانی ڕانیە بکەن.
وێنە گەورەکە: قەڵادزێ لە ساڵی 1948ـەوە بووەتە قەزا، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 164 هەزار کەسە، پێنج ناحیە و 312 گوندی بەسەرەوەیە، کەچی تاوەکو ئەمڕۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە منداڵان و منداڵبوونی نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قەڵادزێ هەر خێزانێک منداڵی نەخۆش بێت، یان حاڵەتی منداڵبوون هەبێت، ناچار دەبێت نەخۆشەکە ببرێت بۆ نەخۆشخانەی منداڵان لە ڕانیە، کە 34 کیلۆمەتر دوورە.
ئەمەش بزانە: ساڵی ڕابردوو بڕیاردرا نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ نۆژەنبکرێتەوە و بکرێتە نەخۆشخانەی منداڵبوون و چارەسەرکردنی منداڵان، تەنانەت ملیارێک و 700 ملیۆن دیناریشی بۆ تەرخانکرا، بەڵام ماوەی دوو مانگ دەبێت کارکردن تێیدا وەستاوە.
لێدوانی فەرمی: ئاڤا پەیوەندی بە هێمن عومەر، خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە کرد، ئەو وتی، "30% کارەکانی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکە تەواو کراوە، بەڵام دوو هۆکار وایکردووە کارەکانمان ڕابگرین".
یەکەم: وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا ڕەزامەندی گۆڕانکاری لە نەخشەی نەخۆشخانەکە نەداوە.
دووەم: وەزارەتی دارایی پێشینەی دارایی ڕاگرتووین، بۆیە ناچار ئێمەش کارەکانمان ڕاگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە: لە وەزارەتی تەندروستییەوە بە ئاڤا میدیا ڕاگەیێنرا، "کێشەی نەخۆشخانەکە زۆر ئاسانە، پێشتر پێشینەیان بۆ خەرج نەکرابوو، لەم ڕۆژانە بڕیاری گۆڕانکاری نەخشەکە دێتەوە و تەنانەت داوای پارەی زیادەشمان بۆ کردوون، پڕۆژەکە هیچ کێشەیەکی نییە، لە کاتی خۆی تەواو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە