
وێنەی گەرانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ کەرتی غەززە. فۆتۆ - AP
ئاڤا نیوز
دوای جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە و گەڕانەوەی بەردەوامی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ کەرتی غەززە، ئەمریکا داوا دەکات نابێت غەززە لە لایەن حەماسەوە بەڕێوەببرێت.
چیرۆکی سەرەکی: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی، بەدر عەبدولعەتی، تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە کەرتی غەززە و دۆخی ناوچەکەیان کرد، ڕۆبیۆ ڕایگەیاندووە، ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە نابێت حەماس ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئیسرائیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند "مارکۆ ڕوبیۆ پەیامی ئەمریکای گەیاندووەتە میسڕ کە ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، نابێت حەماس کەرتی غەززە بەڕێوەببات و جەختیش دەکەینەوە حەماس نابێت ببێتە هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل".
قووڵتر: ئەمریکا بەسەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی غەززە دەکات، نوێترین بیرۆکەشی گواستنەوەی دانیشتووانی کەرتی غەززەیە بۆ وڵاتانی ئوردن و میسر، بۆ ئەم بابەتەش ئەمریکا لەنزیکەوە لەسەر هێڵە لەگەڵ هەردوو وڵات.
لەلایەکی دیکەوە: لەسەر ئەم پرسە میدیاکانی ئەمریکا لەزاری دۆناڵد ترەمپەوە بڵاویانکردووەتەوە، ''ترەمپ پەیوەندی بە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسرەوە کردووە و پێشنیازەکەی خستۆتەڕوو، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێدەچێت هەر یەکە لە میسر و ئوردن ئەم پلانەی ترەمپ پەسەند بکەن''، بەڵام میسر ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندییەکی لەو جۆرە لەنێوان هەردوو سەرۆک ئەنجامدرابێت.
باکگراوند: دوای 15 مانگ لە شەڕ، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام کەرتی غەززە بەجۆرێک وێران بووە کە ساڵانێکی زۆری دەوێت ئاوەدانبکرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە