ئەڵمانیا پێشنیازی ترەمپ بۆ ڕاگواستنی فەلەستنییەکان ڕەتدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 کانوونی دووەم

ئۆڵاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
دوای پێشیازکردنی پلانێک لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگواستنی فەلەستینییەکانی غەززە بۆ وڵاتانی عەرەبی، ئۆڵاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بیرۆکەکە ڕەتدەکاتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانی چۆڵکردن و ڕاگواستنی دانیشتووانی کەرتی غەززەی خستەڕوو، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە میسر و ئوردن کرد فەلەستینییەکانی نیشتەجیێی غەززە بگوازنەوە وڵاتەکانیان، ئەم پلانە زۆرترین کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی بەدوای خۆی هێنا.
لێدوانی فەرمی: ئۆڵاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند،'' هەر هەوڵ و پلانێک بۆ ڕاگواستن و نیشتەجێکردنی خەڵکی فەلەستین و دانیشتووانی کەرتی غەززە بۆ ئوردن و میسر و وڵاتانی دیکەی عەرەبی ڕەتدەکەینەوە و قبووڵکراو نییە. شۆلز دووپاتیکردەوە کۆتایی بە حکومڕانی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە بێت و ئیدارەدانی کەرتەکە بخرێتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فەلەستین ''.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی ئەمریکا لەزاری ترەمپەوە لەسەر هەمان پرس ڕایانگەیاندووە، ''ترەمپ پەیوەندی بە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکۆماری میسرەوە کردووە و پێشنیازەکەی خستەڕوو، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەر یەکە لە میسر و ئوردن ئەم پلانەی ترەمپ پەسەند بکەن''. میسر لایخۆیەوە ڕەتیدەکاتەوە کە پەیوەندییەکی لەم شێوەیە لەنێوان هەردوو سەرۆک ئەنجامدرابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات