
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاندی هەولێر و بەغدا لەسەر بابەتی تەوتین و کردنەوەی لقی بانکی ڕەشید لە سلێمانی، لەنێوان شاندی هەولێر بووەتە دەمەقاڵێ، یەکێک لە ئەندامانی شاندی کوردستان وتوویەتی لقی بانکەکە دەبەینە سلێمانی وەکو دژایەتییەک بۆ هەژماری من.
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی پێنجشەممە 2025-01-30، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی مووچە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق بە سەردانێك گەیشتنە شاری بەغدا، دوێنێ هەینی لە هۆتێل بەغدا كۆبوونەوەیەكی دوو كاتژمێری كرا، ئەمڕۆش کۆبوونەوەکان بەردەوامی هەبوو.
لە لایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەکەی دوێنی، تەیف سامی داوای کردووە هەژماری منیان تەسلیم بکرێت، واتا فەرمانبەران لە چ بانکێک مووچە وەردەگرن و حیساب بانکییەکانیان بخرێتە بەردەست. ئاڤا هەفتەیەک پێش ئێستا ئەو داواکارییەی ئاشكرا کرد بە دیاریکراوی 27ـی مانگی ڕابردوو.
زانیاریی پەیامنێر: لەسەر ئەم بابەتە و تەوتین و کردنەوەی لقی بانکی ڕەشید لە سلێمانی، لەنێوان شاندی کوردستان بووەتە دەمەقاڵێ، یەکێک لە ئەندامانی شاندی کوردستان وتوویەتی لقی بانکەکە دەبەینە سلێمانی وەکو دژایەتییەک بۆ هەژماری من. ئیتر شاندی کوردستان بەتووندی وەڵامیان داوەتەوە و وتوویانە نابێ شتی وا بکرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تەیف سامی لە کۆبوونەوەکە راگەیاندووە، من لقی بانکێک ناکەمەوە بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچه شاندێك سەردانی بهغدا دەکات
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار کردووە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەکی خێرا لەبارەی دابەشکردنی مووچە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردی نوێ