
کەسێک کە بەدەست فشاری دەروونییەوە دەناڵێنێت
ئاڤا نیوز
ڕۆژی سێشەممە 4-2-2025، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەک دەدات كە تایبەتە بە چارەسەریی دەروونی.
وێنە گەورەكە: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كارنامەی ڕۆژی 4-2-2025ـی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی بڕگەیەكی كارنامەكەش، دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای چارەسەری دەروونی دەدرێت كە لەلایەن لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق ئامادە كراوە.
لێدوانی فەرمی: دكتۆر ماجد شنگالی، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای چەندین كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری لەگەڵ پسپۆڕانی بواری دەروونی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق و مامۆستایانی زانكۆ لە بواری پەروەردەی دەروونی و پسپۆڕانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی، پڕۆژە یاسایێكمان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی بواری چارەسەریی دەروونی بە یاسا ڕێكبخرێت و ڕۆژی سێشەممە 4ـی شوبات، لە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان دەنگ لەسەر یاساكە دەدرێت.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی توێژینەوەكان توندوتیژی بەسەرجەم جۆرەكانییەوە لە عێراق، لە حاڵەتەوە بۆتە دیاردە و هەزاران كەیسی پەیوەست بە توندوتیژی خێزانی لە دادگاكان تۆماركراون، بەشێكی زۆر لەو كەیسانەش پەیوەندی بە تێكچوونی دۆخی دەروونی تاكەكان هەیە.
زانیاریی زیاتر: دەرچوونی یاسای چارەسەری دەروونی، وەزارەتی تەندروستیی فیدڕاڵی پابەند دەكات بە زیادكردنی سەنتەرەكانی تایبەت بە چارەسەری دەروونی كە ئێستا لە عێراق زۆر كەم و سنووردارە، هاوكات وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پابەند دەكات بە كردنەوەی بەشی چارەسەریی دەروونی لە كۆلێژە پزیشكییەكان لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن لەم بوارە بۆ خوازیاریی چارەسەری دەروونی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 59 خولەک لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران