
دیمەنێک لە دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق بۆ وەرگرتنی سكۆلەرشیپی خوێندنی باڵا، ڕێنمایی و مەرجی نوێ دەردەكات و داواشی كردووە هەرێمی كوردستانیش پێیوە پابەند بێت.
وێنە گەورەكە: لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق (HCED) كە ڕاستەوخۆ بە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە بەستراوەتەوە و چاودێری دەكرێت، مەرج و ڕێنمایی نوێ بۆ وەرگرتنی سكۆلەرشیپی خوێندنی باڵا (ماستەر، دكتۆرا و ڕاهێنانی پزیشكی) بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەردەكات و گشتاندن بۆ سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكات كە لەمەودوا لەكاتی پێدانی مۆڵەتی خوێندن بۆ كاندیدە دەرچووەكانی سكۆلەرشیپ، پێیوە پابەند بن.
نووسراوی فەرمی: لە نووسراوەكەی لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق، مەرجی بڕوانامەی ئایەڵتسی توانستی زمانی ئینگلیزی، ئێجگار سەخت كراوە و كاندید بۆ خوێندنی ماستەر دەبێت،
- لانیكەم 5.0 نمرە بەدەستبهێنێت و بۆ خوێندنی دكتۆراش دەبێت 6.5 نمرە بەدەستبهێنێت، هەروەها لە هەمان پسپۆڕی خۆی و كارەكەی لە وەزیفەی گشتیدا خوێندنی ماستەر و دكتۆر تەواو بكات.
- كۆنمرەی بڕوانامەی بەكالۆریۆس و مەرجی تەمەنیش لەبەرچاو دەگیرێت. ڕێژەی 15%ـی نمرەكانیش لەكاتی چاوپێكەوتنی كاندید دیاری دەكرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕێژەی 5%ـی كورسییەكانی سكۆلەرشیپ بۆ كەسوكار و خانەوادەی شەهیدان دانراوە و كارئاسانی پێویستیان بۆ دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و عومان چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: داوای دواخستنی دەنگدانمان لەسەر یاسای حەشد کردووە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات