
تەرمی چەند کەسێکی ناو گۆڕە بە کۆمەڵەکان. وێنە - ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
تەرمی نزیکەی 50 کۆچبەر لە دوو گۆڕی بە کۆمەڵ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لیبیا دۆزرانەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرپرسانی لیبیا تەرمی نزیکەی 50 کەسییان لە دوو گۆڕی بە کۆمەڵدا لە بیابانی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا دۆزییەوە، ئەمەش لە نوێترین ڕووداوی تراژیدی ئەو کەسانەیە کە هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی لیبیاوە بگەن بە ئەوروپا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی لیبیا ڕایگەیاند: دوو گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە گۆڕی یەکەم، ڕۆژی هەینی دۆزرایەوە 19 تەرمی تێدا بووە، گۆڕەکەش دەکەوێتە کێڵگەیەکەوە لە شاری کوفرەی باشووری ڕۆژهەڵاتی لیبیا، هەروەها گۆڕێکی دیکەی بە کۆمەڵ بە هەمان شێوە لە ناوچەی کوفرە دۆزراوەتەوە کە لانیکەم 30 تەرمی تێدا بووە، دۆزینەوەکە دوای ئەوە بووە کە ئاسایش هێرشی کردووەتە سەر ناوەندێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
زانیاری زیاتر: ڕێکخراوی خێرخوازی "ئەلئەبرین" کە یارمەتی کۆچبەران دەدات لە ڕۆژهەڵات و باشووری لیبیا، ڕایگەیاند: هەندێک لە تەرمەکان بە فیشەک لێیان دراوە پێش ئەوەی بخرێنە گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە.
باکگراوند: گۆڕی بە کۆمەڵی کۆچبەران شتێکی باون لە لیبیادا، لە ساڵی ڕابردوودا بەرپرسانی وڵاتەکە تەرمی لانیکەم 65 کۆچبەریان لە ناوچەی شوەیریف دۆزییەوە، کە دەکەوێتە باشووری تەڕابلسی پایتەختەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
30 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە