
دیمەنی ئاوارەبوون خەڵک و وێرانی غەززە دوای جەنگ. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس ئاڵوگۆڕی بارمتە و دیلەکان لەگەڵ ئیسرائیل بۆ کاتێکی نادیار ڕادەگرێت، هۆکارەکەیشی بۆ پابەندنەبوونی ئیسرائیل بە ڕێککەوتنی ئاگربەست دەگەڕێنێتەوە. ئیسرائیلیش پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی ئاگربەست دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتائیبی قەسام کە باڵی سەربازیی حەماسە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:
٠ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان کە بڕیاربوو ڕۆژی شەممەی داهاتوو 15-2- 2025 بکرێت، تا کاتێکی نادیار دوادەخرێت.
٠ دووپاتی دەکەینەوە پابەندین بە ڕێککەوتنی ئاگربەست تاوەکو ئەو کاتەی ئیسرائیل پابەند بێت بە بڕگەکانەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەبو عوبەیدە دەڵێت لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا بەوردی چاودێری پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل و پابەندنەبوون بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەیان کردووە، کە بریتین لە دواخستنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ باکووری غەززە، تۆپباران و تەقەکردن لە هاووڵاتیان لە ناوچە جیاوازەکانی غەززە، ڕێگەنەدان بە چوونەژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە وەک ئەوەی لەسەری ڕێککەوتوون.
بۆچوونی بەرامبەر: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکەین و هەر پێشێلکارییەک بەجددی وەردەگرین.
باکگراوند: بەپێی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە قۆناغی یەکەمی لە 19-1-2025 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبووایە 33 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکرێن بەڵام تەنیا 16 یان ئازادکراون و 17 یان ماون و ئیسرائیل ئەڵێ لەو 17 بارمتەیە 8 یان مردوون، لەبەرامبەردا نزیکەی هەزار و 900 زیندانی کە زۆربەیان فەڵەستینی بوون لەلایەن ئیسرائیل ئازادکراون.
ئەمەش بزانە: لەکۆی 251 بارمتەی ئیسرائیل، ئێستا 73 کەسیان لە غەززە ماونەتەوە، لەو ژمارەیە سوپای ئیسرائیل دەڵێت 34 کەسیان کوژراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان بارەگای سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئیسرائیل بۆردوومان دەکەن