
ساتی هێنانی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە لایەن حەماسەوە بۆ ئازاد کردن. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگ لە حەماس دەکات، ئەگەر بێت و تا ڕۆژی شەممە بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد نەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس بڕیاریدا ئاڵوگۆڕی بارمتە و دیلەکان لەگەڵ ئیسرائیل بۆ کاتێکی نادیار ڕابگرێت و هۆکارەکەیشی بۆ پابەندنەبوونی ئیسرائیل بە ڕێککەوتنی ئاگربەست گەڕاندەوە، دوای ئەم بڕیارە دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە حەماس کرد. ئەمڕۆش بنیامین نەتانیاهۆ هۆشداری توندی دا بە هەڵگیرسانی جەنگی قورس لەگەڵ حەماس، ئەگەر بارمتەکان ئازاد نەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ دوای کۆبوونەوەیەکی چوار کاتژمێری لەگەل بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەگەر حەماس تا شەممە هەموو بارمتەکان ئازاد نەکات، ئەوا ئاگربەست کۆتایی پێدەهێنین و تا کۆتایی هێنان بە حەماس لە جەنگی قورس دەبین لەگەڵیاندا، هەروەها فەرمانی بە هێزەکانی کردووە دوای بڕیارەکەی حەماس هێزەکانیان لە دەوررووبەری غەززە جێگیر بکەنەوە.
زانیاری زیاتر: ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتائیبی قەسام کە باڵی سەربازیی حەماسە دەڵێت لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا بەوردی چاودێری پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل و پابەندنەبوون بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەیان کردووە بە هەموو جۆرەکانییەوە وەک ئەوەی لەسەری ڕێککەوتوون، بۆیە ڕادەستکردنی دیلەکان تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێن.
باکگراوند: بەپێی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە قۆناغی یەکەمی لە 19-1-2025 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبووایە 33 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکرێن، بەڵام تەنیا 16ـیان ئازادکراون و 17 یان ماون، ئیسرائیل دەڵێت لەو 17 بارمتەیە 8 ـیان مردوون، لەبەرامبەردا نزیکەی هەزار و 900 زیندانی کە زۆربەیان فەڵەستینی بوون لەلایەن ئیسرائیل ئازادکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان بارەگای سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئیسرائیل بۆردوومان دەکەن