
ساتی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە لایەن حەماسەوە. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
وڵاتان چاویان لەوەیە ڕۆژی شەممە چی ڕوودەدات لە کەرتی غەززە، ئیسرائیل هەڕەشەی کۆتایی هێنان بە ئاگربەستی غەززە لە حەماس دەکات بە مەرجێک ئەگەر تا ڕۆژی شەممە سەرجەم بارمتەکان ئازاد نەکات.
وێنەگەورەکە: دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر یەکەم قۆناغی ئاگربەستی غەززە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە، ئیسرائیل هۆشداری بە حەماس دەدات لە ئەگەری ئازاد نەکردنی سەرجەم بارمتەکان تا نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێدەکاتەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە لە دەوروبەری کەرتی غەززە بڵاوببنەوە بۆ هەر ئەگەرێک.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوتى ئیسرائیلى بڵاویکردەوە، بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی شەممە سێ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئیسرائیل و ئەمریکا داوای ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان دەکەن.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات ئەوا غەززە دەکەینە دۆزەخ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون