
ڕاکێشانی پارە لە ئامێری ATM
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندی عێراق بەبڕیارێک تێچووی ڕاکێشانی پارە (عمولە) لە هەژماری بانکی مووچەخۆرانی حکومیی و کەرتی تایبەت بەرزدەکاتەوە، لەمەودوا لەجێگەی دوو هەزار دینار، چوار هەزار دینار وەردەگیرێت.
نوسراوی فەرمی: بەگوێرەی نوسراوێکی بانکی ناوەندی کە ئاڕاستەی سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان کراوە، لەمەودوا تێچووی دروستکردنی کارتی بانکیی و نوێکردنەوەی لەگەڵ ڕاکێشانی پارە لە هەژماری بانکیدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، گۆڕانکارییەکانیش بەم شێوەیە دەبن:
- بۆ دروستکردنی کارتی بانکی بەمەبەستی وەرگرتنی مووچە بەلایەنی زۆرەوە 15 هەزار دینار وەردەگیرێت.
- بۆ نوێکردنەوەی کارتی بانکی بەلایەنی زۆرەوە 15 هەزار دینار وەردەگیرێت.
- گۆڕینی کارتی بانک (فەرمانبەری حکومیی و تایبەت) بەلایەنی زۆرەوە 25 هەزار دینار وەردەگیرێت.
- بەڕێوەبردنی هەژماری بانکی و ئەو پارەیەی بانکەکە لە بەرامبەردا وەریدەگرێت: مانگانە 2 هەزار دینار دەبێت.
- ڕاکێشانی پارە بە ئامێری POC و ATM بەگوێرەی ڕێژەی سەدی دەبێت؛ واتە بۆ نموونە لە ملیۆنێک دینار لەنێوان 4 بۆ 6 هەزار دینار وەردەگیرێت، لە هەموو حاڵەتێکیشدا لە هەزار دینار کەمتر نابێت.
- حەواڵەی دەرەکی، 10 دینار بۆ هەر دۆلارێکی ئەمریکی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکەکەی خۆت هەر بە خۆڕایی دەمێنێتەوە، واتا ئەم نرخانەی سەرەوە تەنها لەسەر ئەی تی ئێمێک وەردەگیرێت کە هی بانکەکەی خۆت نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە