فەڕەنسا بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی 'یەکجار بەکارهێنراو' قەدەغە دەکات
- تەندروستی
- 13 شوبات

گەنجێکی فەرەنسا لەکاتی بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی فەڕەنسا بەکۆی دەنگی ئامادەبووانی بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی 'جگەرەی ئەلیکترۆنی یەکجار بەکارهێنراو'، بەمەش دەبێتە دووەم وڵاتی ئەوروپا کە ئەو جۆرە جگەرەیە قەدەغە بکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، ژمارەی بەکارهێنەرانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە نێو منداڵ و نەوجەواناندا بۆ سێ ئەوەندە زیادیکردوو، بەتایبەت نەوجەوانانی تەمەنی نێوان 11-15 ساڵی كە 90٪ یان جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن، کە ئەمەش بە دەروازەی ئاڵوودەبوون بە تووتن دادەنرێت بۆ هەرزەکاران و زیانبەخشیشە بۆ ژینگە.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی یەکجار بەکارهێنراو لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنساوە پەسندکراوە، دوای بەلجیکا دەبێتە دووەم وڵاتی ئەوروپا کە قەدەغەکردنێکی لەو شێوەی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ئەو جۆرە جگەرە ئەلکترۆنییە بە بە "پف" ناسراوە، بەکارهێنانێکی بەرچاوی هەیە لەناو گەنجان و هەرزەکاران، ئەمەش بەهۆی بەردەستبوونی لە هەموو مارکێتەکان و هەرزانی نرخەکەی کە بەچەندین تام و بۆنی جیاواز بانگەشەی سەرنجڕاکێشی بۆ کراوە، ئەمەش لەداهاتوودا دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین نەخۆشی مەترسیدار لەنێو گەنجان.
لێدوانی فەرمی: پەرلەمانتار فرانسیسکا پاسکوینی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە،" ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەی دوولایەنەیە، بەوەی هەم ژینگە دەپارێزین لە پیسبوون بە پاتری ناو ئەو جگەرانە و هەم تەندروستی منداڵەکانیشمان دەپارێزین.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە فەرەنسا و بەلجیکا دەڵێن، بەکارهێنانی درێژخایەنی نیکۆتین بە تایبەتی زیانی بۆ مێشکی هەرزەکاران هەیە و دەتوانێت هاندەری بەکارهێنانی دەرمانی دیکەش بێت.
باکگراوند: لە ساڵی 2024، بەلجیکا وەکو یەکەم وڵاتی ئەوروپا، یاسای بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی یەکجار بەکارهێنراوی پەسند کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە