ئاژانسی وزەی ئەتۆم: کات بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تەواو دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 شوبات

رافایڵ گرۆسی بەرپرسی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی نەتەوە یەکگرتووەکان. وێنە - ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
رافایڵ گرۆسی بەرپرسی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کات بۆ ڕێککەوتن لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تەواو دەبێت، تارانیش بەردەوامە لە خێراکردنی پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئەوەی چەکی ئەتۆم بەدەستبهێنێت.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا ئێران ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا نیشانداوە، بەڵام ئەو وڵاتە بەردەوامە لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، لەم نێوەندەشدا ئێران ترسی لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ کردنە ئامانجی بنکە ئەتۆمییەکانی هەیە.
لێدوانی فەرمی: رافایڵ گرۆسی بەرپرسی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند:
- ئێران بەردەوامە لە پیتاندنی یۆرانیۆم و پڕۆسەکەی خێرا کردووە، لەکاتێکدا کاتی ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تەواو دەبێت.
- تائێستا لەسەر پرسی چەکی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆم لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نەکردووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەپێی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، ئێران سەرقاڵی پەرەپێدانی کڵاوەی ئەتۆمییە بۆ ئەو موشەکانەی دەتوانن مەودای زیاتر لە سێ هەزار کیلۆمەتر ببڕن و بگەنە وڵاتانی ئەوروپا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات